پۆلیسی گەرمیان: لەڕێگەی کەلار- سلێمانی چوار کەس بوونە قوربانی

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانی لەدەست دا سێ کەسیش بریندار بوون.

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢ی ئەیلول لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی نزیک "ئاوەخێری" بەهۆی پێکدادانی دوئۆتۆمبێل لەجۆری سەنترا و شۆفلێت تایبەت، کەسک گیانی لەدەست داوسێ کەسیتریش برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، کە ئۆتۆمبێلی سەنتراکە شۆفێرەکەو دوسەرنشینی تێدابوە، سەرنشینیێکی گیانی لەدەست داوە لەگەل بریندار بونی شۆفێرەکەو سەرنشینەکەی تری، هەروەها ئۆتۆمبێلی بەرامبەر تەنها شۆفێرەکەی تێدابوەو بریندار بوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوهاوڵاتیەی گیانی لەدەست داوە عەرەبە و دانیشتوی شاری کەلارە.

پۆلسیی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە لەکاتێکدا ڕویداوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری سەنترا بەئاراستەی کەلاردا هاتوەو ئۆتۆمبێلی شۆلێت بەئاراستەی سلێمانیدا ڕۆشتوە لەنزیک " ئاوەخێری" پێکیانداداوە.



PM:07:55:02/09/2018