ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئەیلول. بەبڕیاری وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە پۆستەکەی لابراو و توانا کەمال جەلال خرایە شوێنەکەی.
لەنووسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە و واژووی نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەسەرە تیایدا هاتووە، بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە ژمارە (4109) لە 26-8-2018 بڕیاردرا بە:
1- گواستنەوەی راژەی بەڕێز (توانا کەمال جەلال) بەپلەی بەڕێوەبەری گشتی لەسەر میلاکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ سەر میلاکی وەزارەتمان لە بەرواری دەست لەکار هەڵگرتن و دەستبەکاربوونی.
2- دانانی ناوبراو بە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە وەکالەت لە بەرواری دەستبەکاربوونی.