یەکەم کۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و هەریەکە
لە فوئاد مەعسوم و حەیدەر عەبادی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق تێیدا
ئامادەن.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی نوێی عێراق سوێنی
یاسایی بخۆن و دواتر گەورەترین کوتلەی نێو پەرلەمان ڕابگەیەندرێت تا داوای لێبکرێت
حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنێت.
هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی نوێی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرێت.