پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هەردوو تۆمەتباری ڕوداوەكەی دوێنێ شەوی شەقامی سالم- سەهۆڵەکە لەلایەن هێزی تایبەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژەی بە ئەوە کرد، دوای ئەوەی دوێنێ شەو ٢ی ئەیلول لەشەقامی سالم- سەھۆڵەكە ئۆتۆمبێلێك كە چەكداری تێدابوو لەگەڵ مەفرەزەیەكی پۆلیسی ھاتوچۆ بووە شەڕیان، دواتر ھێزە تایبەتەكەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەھانایەنەوە چون و تۆمەتبارەكان ھەڵاتن.
ئەوەشیان خستەڕوو "دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە و تەوقكردنی شوێنی تۆمەتباران، لەئێستادا ھێزە تایبەتەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو تۆمەتبارەكەی دەستبەسەر كردووە".
شەوی ڕابردوو لە شەقامى سالم لە سلێمانى شەڕە تەقە لە نێوان هێزێکی دەمامکدار و بنەماڵەی خالیدی خولە سوردا ڕوویدا.