وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران رادەگەیەنرێت

بڕیارە سبەینی چوارشەممە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپیبکاتەوە، یەکەم وەزارەتیش هێزەکانی پێشمەرگە وەریدەگرن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە "سپی" راگەیاند، له‌ سبه‌ینی ٥ی ئه‌یلول دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپیدەکات و  یه‌كه‌م شوێنیش 
دیوان و لیواكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و بۆ رۆژی دواتر یه‌كه‌ی 70 و 80 مووچه‌ وه‌رده‌گرن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواو بوونی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، راستەوخۆ موجەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، پاشان دەست بە دابەشکردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كرێت.

بە وتەی سەرچاوەکە، هەموو ٥ی مانگیک وه‌زاره‌تی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکریت، بۆ سبەینێش ئاماده‌كاریی ته‌واوی كردووه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران.

 جێی ئاماژەیە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کورستان بڕیاریداوە بۆ لەمەودوا خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو نەکاتەوە، لەبری بڵاوکردنەوەی خشتەکە هەموو ٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی موچە دەکات.



AM:11:41:04/09/2018