سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 5ی ئاب پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپیبكاتەوە، یەكەم وەزارەتیش هێزەكانی پێشمەرگە وەریدەگرن.

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی کە لایەنێکی بەشداربووی حکومەتی هەرێمە رایگەیاند " بریارە سبەینێ‌ چوارشەممە 5ی ئەیلول دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپبكات و  یەكەم شوێنیش دیوان و لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و بۆ رۆژی دواتر یەكەی 70 و 80 مووچە وەردەگرن".

هەروەها هاتووە " دوای تەواوبوونی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، راستەوخۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، پاشان مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت". 



PM:10:18:04/09/2018