کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ناوی ٤٢ هەزار و ١٧٠ کارمەندی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تەواوی ناوی كارمهندانی كۆمسیۆن بە شێوەی ئەلیکترۆنی دیاریکراون و لە بەرامبەر هەر ناوێکدا شوێن و پۆستەکەی دیاریکراوە.
وتیشی، ئەمڕۆ لەرێگای راكێشانی ئهلیكترۆنی، تیروپشكهكان كۆتایی دێت و ئهمڕۆ لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن ناوی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاودەکەنەوە.
لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنیش، بڕیاردەری کۆمسیۆن وتی، پێناچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت.
بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژژرادنی پەرلەمانی کوردستام ئهنجامبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمسیۆن ٤٢ هەزار و ١٧٠ کارمەندی بە شێوەی کاتی و بۆ رۆژی هەڵبژاردنەکان دامەزراندووە، هەروەها بڕی ئهو پارهیهشی، کە پێیاندهدرێت له نێوان 100 بۆ 120 ههزار دیناره.