وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە هاوکاری لەگەڵ تەندروستی سلێمانی بڕیارماندا بەگۆڕینی ناوی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید.
رێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە،
لە پای ئەو هەموو خزمەت و ماندوویەتی و دڵسۆزیە بۆ مناڵانی شارەکەم و کوردستان، دوای ڕاوێژ لەگەڵ تەندروستی سلێمانی بڕیارماندا کەناوی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵانی سلێمانی بگۆڕین بۆ نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید".
دوێنێ سێشەممە د.جمال احمد رشید پسپۆڕی ڕاوێژكاری نهخۆشییهكانی منداڵان لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەی پوک و تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە بۆ بەشەکانی دیکەی لەشی کۆچی دوایی کرد.
د. جەمال له ساڵی ١٩٤٥ له شاری سلێمانی لهدایكبووهو لە ساڵی ١٩٦٨ کۆلێجی پزیشکی تەواو کردووەو زیاتر لە ٤٥ ساڵه لە کەرتی تەندروستیدا خزمهت دهكات و مامۆستای کۆلێژی پزیشکی بووە، هەروەها یەکێک بووە لەو پزیشکانەی کە بەهۆی زیرەکی و کاری خێر خوازیییەوە ناوبانگی پزیشکی پرشنگی لێ نرابووە، بەجۆرێک لەبەر باری ئابوری هاوڵاتیان پسووڵەی بینینی نەخۆش لە نۆرینگەکەی تەنها ٥ هەزار بوو.