پەرلەمانتارێکی گۆڕان توشی جەڵتەی مێشک بووە

ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان١٠ ڕۆژ لەمەوبەر تووشی جەڵتەی مێشک بووە و بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بێستوون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ”پێش ١٠ ڕۆژ، محمود حاجی عومەر، تووشی نەخۆشیی جەڵتەی مێشک بووە، بەو ھۆیەشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی یەکێک لە شارەکانی سوید کراوە".

ڕاشیگەیاندووە، مەحموودی حاجی عومەر کە بە (مەحموود بیکەیسی) ناسراوە، بە مەبەستی سەردان چووەتە سوید، بەڵام لەوێ تووشی جەڵتەی مێشک لێی داوە. و ئێستا تەندروستی باشترە.

مەحموود بیکەیسی لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٥ی شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە و ئەندامی خولی چوارەمی فراکسیۆنی گۆڕانە لە پەرلەمانی کوردستان.



PM:07:25:05/09/2018