خۆپیشاندانی بەسرە پەرەسەندنی مەترسیدار بەخۆیەوە دەبینێت

خۆپیشاندانەکانی شاری بەسرە پەرەسەندنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و سەرباری ئەو رێوشوێنە ئەمنیەتوندە، کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندەران، بیانایەی شارەوانیان سوتان.

عەلی بەیاتی ئەندامی کۆمسیارانی مافی مرۆڤ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تا ئێستا ٧٣ کەس لە خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەکان بوونەتە قوربانی کە شەش خۆپیشاندەر کوژراون و ٤٠ ی تریش برینداربوون، هەروەها ٢٧ کەسی سەربەهێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
ئەندامەکەی کۆمسیارانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات کە هێزە ئەمنییەکان ٣٠ خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.

ئەو پەرەسەندانە لە کاتێکدایە کە دوێنێ خۆپیشاندەران بینایەی پارێزگای بەسرەیان سووتان.

هەروەها دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە پارێزگاکانی بەسرەو میسان و بەغدا دەستیپێکردەوە.



PM:08:38:05/09/2018