سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوەو خزمەتگوزاری لە بەسرە دەستیپێکردەوەو دوو خۆپیشاندەر بریندار بوون.
میدیاعێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ئێستادا خۆپیشاندەران لەبەردەم ئەنجومەنی قەزای زوبێر كۆبوونەوەو دەروازەكەیان داخستووە، هاوکات لەكاتی هەوڵدانیان بۆ سووتاندنی تایە لەبەردەم ئەنجوومەنی قەزاكەدا، دوو خۆپیشاندە سووتاون.
شه‌وی رابردووش به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانى شارى به‌سڕه‌وه ده‌روازه‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌سه‌ڕى سنورى ئه‌وشاره له‌سه‌ر كه‌نداوى عه‌ره‌ب داخرا، کەكه یه‌كێكە له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق.
هەر شەوی رابردوو خۆپیشانده‌ران رێگاى نێوان به‌سڕه‌و شاره‌كانى تریان داخست و چەند لە خۆپیشاندەرێکیش هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك باره‌گاى حكومى و نوسینگه‌ى پارێزگارى به‌سڕه‌و جێگره‌كه‌یان سوتاند.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژى نوسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیران لە دوای خۆپیساندانەکانی شەوی رابردوو راگه‌یاند،"به‌هۆى ئه‌و روداوانه‌ى له به‌سره رویداوه ئه‌گه‌رى لادانى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى به‌سره كراوه‌یه‌و سه‌رۆكوەزیران پیۆیستى به‌وه‌یه بگاته هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ورد له‌سه‌ر روداوه‌كانى به‌سڕه بەر له‌وه‌ى بڕیارى له‌باره‌وه بدات".