هەندێک لەباشترین ماسکەکان بۆ پێستی چەوور



پێستی چەور یەکێکە لەو پێستانەی ئاگادارییەکی زۆری ئەوێت چونکە ئەوکەسانەی ئەم جۆرە پێستەیانە هەیە هەمیشە تووشی هەندێک لەکێشەکانی پێست دەبن لەوانەش زیپکە، نیشانە، خاڵی ڕەشی سەرپێست، وە هەروەها ڕووشانی پێست.
 بۆیە گەر دەتەوێت دووربی لەم کێشانە ئەوا واباشترە ئەم ماسکانە بەکار بهێنی .



پێکهاتە:

ـ دوو کەوچک ئارد

ـ نیووکەوچک زەردەچەوە

ـ  دوو بۆ سێ کەوچک شیر

ـ ئاو بەپێی پێویست.

ئەم پێکهاتانە بەجوانی تێکەڵ بکە بیدە لە پێستت بۆ ماوەی بیست خولەک دواتر بەجوانی بیشۆ.

2ـ  

پێکهاتە:

ـ شیری بێچەوری

ـ لیمۆ

هەندێک شیر بهێنە چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆی تێبکە بیدە لەپێستت ئەمەش وادەکات پێستت بەجوانی پاک ببێتەوەو چەوری لەسەر نەمێنی.



تەماتە:

تەماتە بەچارە سەرێکی سرووشتی زۆر باش دادەنرێت بۆ ئەوکەسانەی پێستیان چەوورە پێست بەجوانی پاک دەکاتەوە.

دەتوانی تەماتەیەک کەرت بکەیت و بەجوانی بیهێنی بە پێستتدا ، دواتر وازی لێ بێنە بۆ ماوەی ۱٥ خولەک پاشان بیشۆ.

سەرچاوە: Beauty

وە : هە- ف



PM:11:08:06/09/2018