گەرمیان... گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی تەزووی کارەباوە لە قەزای کەلار گیانی لەدەستدا.

ڕائیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدووری، لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێێکدا یاماژەی بەوە کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ 8ی 9ی 2018، لەگەڕەكی كەلاری كۆنی قەزای كەلار، گەنجێكی 15 ساڵان بەناوی ( ژیار محەمەد حەسەن) هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار، كە بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدابوو. 

لە بە شێکی دیکەی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، ناوبراو دەستكاری كارەبای كردووەو لەئەنجامدا كارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.


PM:07:35:08/09/2018