جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئیدانەی تۆبپارانکردنی بنکەو بارەگاکانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی کوردستان دەکات لەلایەن رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەو رایدەگەیەنێت، نه تۆپباران و بۆمباران، نه راگواستن و زیندانی كردن و له‌سێداره‌دان ناتوانێت كۆتایی به‌داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد بێنێت."
کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە پەیامێکدا، کە لەسەر بۆردومانەکەی بنکەو بارەگاکانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، داوا
لە هەموو لایەك دەکات، كە هەرێمی كوردستان نەكەنە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی و سەربازییەكان لە ناوچەكە، كوردستان خۆی بە دۆخێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێ.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كاره‌ساتی 8ی ئهیلوول
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كۆیه ئێران تۆپبارانی باره‌گاكانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كرد‌و به‌هۆیه‌وه ده‌یان سه‌ركرده‌و كادیری قاره‌مان شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌ك له ژن و منداڵ و هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون، لێره‌وه هاوكاتی ئیدانه كردنی ئه‌م تۆپبارانه ده‌رهه‌ق به هه‌ردوو حزبی دیموكرات، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قووڵی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كاره‌ساتی 8ی ئهیلوول ده‌كه‌م و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی، كه نه شه‌ڕی چه‌كداری، نه تۆپباران و بۆمباران، نه راگواستن و زیندانی كردن و له‌سێداره‌دان ناتوانێ كۆتایی به‌داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد بێنی، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌و شاڕێگای گه‌یشتنی كورد به مافه‌كانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی سه‌قامگیر و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه، ته‌نهاو ته‌نها گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌مووانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه.
داواكاریشین لە هەموو لایەك كە هەرێمی كوردستان نەكەنە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی و سەربازییەكان لە ناوچەكە، كوردستان خۆی بە دۆخێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێ.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان