بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ گەنجمی جوتیاران تەرخان کراوە بگاتە گەرێم و بەسەر جوتیاراندا دابه‌شبكرێت.
پاش ئەوەی رۆژی 2ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، كه‌چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی 2018 گه‌یشتۆته هه‌رێم و، بڕه‌كه‌ی 154 ملیار‌و 130 ملیۆن دیناره، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پاره‌كه ده‌گاته هه‌رێم و دابه‌شده‌كرێت.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە، گه‌یشتنی پاره‌كه بۆ هه‌رێم 15 بۆ 21 رۆژ ده‌خایه‌نێت ئەوەش بەهۆی تەواوکردنی هەندێک لە رێوشوێنی ئیداری و دارایی، هه‌ركاتێكیش پاره‌كه گه‌یشتدە هەرێم ئاگاداری جوتیاره‌كان ده‌كه‌ینەوە
جەختی لەوەشکردەوە، "هه‌ر جوتیارێك زووتر گه‌نمی راده‌ستكردبێت، ئەوا زووتر پاره‌كه‌ی پێده‌درێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، ئه‌مساڵ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران به‌یه‌ك گوژمه هه‌مووی خه‌رجكراوه‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیكه له‌به‌غدا نه‌ماوه.