جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئەیلول جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران بە مەبەستی ئامادەکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە.

سەرچاوەیەک لە نیو بزوتنەوەی گۆران بە "سپی" راگەیاند،" کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئەیلول جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چۆنێتی بەشداریكردن لە حكومەتی نوێی عێراقدا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستپێبكات و سەرجەم لایەنە سیاسییەکانیش خۆیان بۆ پرۆسەکە ئامادە کردووەو بڕیاریانداوە بەشداری بکەن، كە بڕیارە 30ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.







AM:09:57:10/09/2018