یەكێتی و پارتی ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی سەرجەم لایەنەكان دەكەن

یەكێتی و پارتی دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆیان ڕاگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاندووە " بانگهێشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەموو لایەنەكان دەكەین".

دەقی راگەیێندراوەكە ..

ڕۆژی دووشەممە ١٠ـی٩ـی٢٠١ لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆك مەسعوود بارزانی و هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسووڵ، هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە و چەند بابەتێكی گرینگیان تاوتوێ كرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

یەكەم: لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلەكەمان و هەستیاریی بارودۆخەكە، هەردوولا جەخت لەسەر یەكهەڵوێستی و پێكەوە كاركردن لە بەغداد و كوردستان دەكەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەكاریی پێویست ئەنجام بدەن.

دووەم: هەروەكوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشكرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەكڕیزیی نێوماڵی كوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەكانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەموو لایەنەكان دەكەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەك ڕاسپێردرا بۆ ئامادەكردنی پێداویستییەكانی ئەو كۆبوونەوەیە.

سێیەم: لەبەرهەستیاریی بارودۆخی كەركووك و پێویستیی چارەسەر كردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی كە لە كۆبوونەوەی پێشوو پێكهێندرابوو، دەستبەكار بن بۆ دیراسە كردن و هەنگاو نان.

   مەكتەبی سیاسیی
  مەكتەبی سیاسیی                                 
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان    
پارتی دیموكراتی كوردستان
     ١٠ـی٩ـی٢٠١٨



PM:02:33:10/09/2018