یه‌ك كیلۆ گۆشتی مریشكی زیندوو له هه‌زار و 750 دیناره‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ دوو هه‌زار و 150 دینار و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکرێت.
ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د، خاوه‌ن كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری له شاری هه‌ولێر ڕایگەیاندووە "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه مریشكی زیندوو به رێژه‌یه‌كی زۆر هه‌نارده‌ی شاره‌كانی خوارووی عێراق ده‌كرێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌ك كیلۆ گۆشتی مریشكی زیندوو به هه‌زارو 900 دینار هه‌نارده‌ی شاره‌كانی خوارووی عێراق كراوه".
ناوبراو بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە"گۆشتی مریشك له دوكانه‌كانی فرۆشتنی مریشك له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ به دوو هه‌زارو 150 دینار فرۆشراوه".
هەروەها د. جه‌مال ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێترنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم دەڵێت"چه‌ند رۆژێكه نرخی گۆشتی مریشك به‌رزبۆته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له ئێستادا گۆشتێكی زۆری مریشك و مریشكی زیندوو هه‌نارده‌ی شاره‌كانی عێراق ده‌كرێت و هاوكات له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش مریشك كه‌مبۆته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێترنه‌ری هه‌رێم ئەوەش ڕووندەکاەوە "خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ساڵانه له‌م وه‌رزه كه‌متر جوجه‌ڵه به‌خێو ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه گۆشتی مریشك له‌م كاتانه گرانتر ده‌بێت".