پۆلیسی راپه‌ڕین رایگەیاند، هاوڵاتییەکی بەڕەگەز ئێرانی تەمەن ٤٧ ساڵ به‌هۆی پیاتهقینهوهی مینه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتژمێر ٠٢:٠٠ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١١ی ئەیلول له نزیك چیای مامه‌نده له سنووری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر هاوڵاتیه‌ك مینی پیادا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئەوەشهاتووە، هاوڵاتییەکە ناوی (أ . أ . أ) ەو ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵە، هەروەها پیشه‌ی كاسبە، به ڕه‌گه‌ز ئێرانی دانیشتووی گوندی (كانی زه‌رد)ە سنوری ئێران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه كه به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی نزیك له‌و رووداوه ئه‌و هاوڵاتیه سه‌رقاڵی كۆڵبه‌ری بووه و له رێگادا مینی پیادا ته‌قیوه‌ته‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.