حەویجە... تەرمی سێ پێشمەرگەی شەهید دەدۆزرێنەوە

لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک و لە کاتی هەڵدانەوەی گۆرێکی بە کۆمەڵدا تەرمی چوار کەس دۆزراوەتەوە کە بەپێی ناسنامەکانیان سیانیان پێشمەرگەن و لە شەڕی دژی داعش شەهیدبوون.

سەچاوەیەک لەحەشدی شەعبی راگەیاند، لەلایەن هێزەکانیانەوە چوار تەرم لە پشت گەڕەکی پیشەسازی قەزای حەویجە دۆزراونەتەوە، کە بەپێی ناسنامەکانیان سیانیان پێشمەرگەن و  ئەوەی دیکە عەرەبەو خەڵکی پارێزگای زیقارە.

 حەشدی شەعبی ناسنامەی ئەو پێشمەرگانەی ئاشكرا کردووە، کە مێژوی شەهیبوونیان بۆ ساڵی ٢٠١٤ لە شەڕی داعش دەگەڕێتەوە 
بە ناوەکانی "زیاد حەوێز رەشید، هۆشەنگ عەبدولڕەحمان شاهین، رەجەب حەسەن شاهین".

 لە ئێستاشدا  تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوەو هێزەکانی حەشدی شەعبیش بەدوای کەسوکاری ئەو ناسنامانە دەگەڕێن، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 جێی ئاماژەیە دوای دۆزینەوەی تەرماکان تا ئێستا 
وەزارەتی پێشمەرگە هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی تەرمی ئەو سێ پێشمەرگە شەهیدە بڵاونەکردووەتەوە.

لە ساڵی 2014 تاوەکو کۆتایی 2017 و لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش زیاتر لە هەزار و 500 پێشمەرگە شەهیدبوون و نزیکەی 10 هەزاری دیکەش برینداربوون، ژمارەیەکیش بێ سوروشوێن بوون یاخود بە دیل کەوتنە دەست چەکدارانی داعش.

 


AM:10:26:13/09/2018