شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی بە ناوی هێرۆ ئیبراهیمەوە دەنوسێت، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نیم کەسێکی بەرژەوەندی خواز و سپڵە دەرهەق بە یەکێتی کاندیدی هیچ پۆستێک بێت لەلایەن یەکێتییەوە.
لە نوێترین نوسیونیدا بە ناونیشانی "
پرسیار‌و وه‌ڵام"،شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئاماژە بەوەدەکات، ئێوارەی دوێنێ لەکاتی سه‌ردانی كردنمان بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ستافی ئه‌و كه‌ناله ئازیزه هه‌مان پرسیاریان له داده كرد‌و داده وه‌ڵامی دانه‌وه.
دەشڵێت، هه‌ق وابوو گه‌لی كوردستان وه‌ڵامه‌كه‌ی داده‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرسه وه‌ك خۆی بڵاو بكردایه‌ته‌وه بۆ دڵنیایی كردنی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له نهگوڕینی هه‌ڵوێست و ئه‌و په‌یامه‌ی كه به ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پلان بۆ دارێژراو بووه هۆی نائومێدی هه‌موو دڵسۆزانی یه‌كێتی …!!
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا شاناز بە پێویستی دەزانێت، كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له زاری خودی داده‌وه ببیسترێت و وه‌ك هه‌مووشتان ئه‌زانن دەرگای دادە ھەمیشە کراوە و لەسەر پشت بووە و ئێستاش کراوە و لەسەرپشتە بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بیانه‌وێت رای بزانن..
هەروەها دەڵێت، زۆر بوون ئه‌وانه‌ی له كاتی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردندا له ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ ئه‌كردم كه ئایا داده ڕای خۆی گۆڕیوه سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی كاندیدی پۆستی سه‌روك كۆماری و ئایا بێده‌نگی منیش له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه چوومه‌ته ژێرباری ئه‌و پلانه‌ی كه له لایه‌ن ناوه‌ندی بڕیاڕه‌وه دارێژراوه؟؟؟
لە درێژەی نوسینەکەدا باس لەوەشدەکات، سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت هه‌موو لایه‌ك له‌و راستیه ئاگادار بكه‌مه‌وه كه نه من و نه هیچ كهسێكیتر نوێنه‌ری داده نین و كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه كه به ناوی داده‌وه قسه بكات..!!
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد باس لەوە دەکات، لەوەڵامی ئەوانەشدا چ لەئاستی سەرکردایەتی و چ لەئاستی جەماوەر و دڵسۆزانی یەکێتی كه پرسیاری بۆچوونی من ئەکەن بەڕاشکاوی ئه‌ڵێم بە ھەموو شێوەیەک پشتیوان و ھاوڕای دڵسۆزان و خەمخۆرانی یەکێتیم و به هیچ شێوه‌یه‌ك لەگەڵ ئەوەنیم کە کەسێکی (بەرژەوەندیخواز و سپڵە) دەرحەق بەیەکێتی واته حزبی شه‌هیدان و ڕێبازەکەی مام کاندیدی ھیچ پۆستێک بێت لەلایەن یەکێتیەوە نه له عیراق و نه له هه‌رێمیشدا و به تایبه‌تیش كه‌سێك كه هه‌وڵی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی كوردی له قودسی كوردستان دابێ.