به‌پێی نوسراوێكی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، حکومه‌تی عێراق له 16ی ئابی 2018دا بڕیاریداوه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی جه‌له‌ولا بکرێت و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی خانه‌قین و شێخ باوه‌ش ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خاوه‌نه كۆنه‌كانیان.
له‌و نوسراوه‌دا هاتووه "خه‌ڵكی جه‌له‌ولا قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه به‌پێی ئه‌و ناوانه‌ی كه له قائیمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین تۆماركراون".
رونیشكراوه‌ته‌وه "گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی خانه‌قین و شێخ باوه بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه زۆرینه‌یان ئه‌و كاره‌یان بۆ نه‌كراوه".