زیاتر لە سێ جار هەڕەشە لە کۆمەڵی ئیسلامی کراوە
ئێرانیشی تیابووە

لایەنە عێراقییە شیعەکانی نزیک کۆماری ئیسلامی ئێران و قونسڵی ئەو ولآتە پەیوەندیان بە کۆمەڵی ئیسلامیەوە کردووەو، جۆرە هەڕەشەیەکی دیبلۆماسی لەو حیزبە دەکەن.

هەرچەندە هەندێک میدیای کوردی باسیان لەوە کرد کە هادی عامری سەرۆکی قەوارەی فەتح هەڕەشەی لە ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵ کردووە کە پاشکەکشە بکات لە خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی دووەم، بەلآم سپی زانیوویەتی کە لە بەغدا سێجار هادی عامری بەناوی خۆیان و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە زمانێکی هەڕەشەی دیبلۆماسی لەگەڵ دوو پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ گفتوگۆیان لەگەڵ کردووەو داوایان لێکردووە پاشەکشە بکات و ئەوە داوای ئێرانییەکانیشە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، لە رێگای قونسڵی ئێرانیشەوە لە هەرێم پەیوەندی کراوە بە سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامییەوەو داوایان لێکردووە کە کاندیدەکەیان، ئەحمەدی حاجی رەشید لە کێبەرکێی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بکشێننەوە، بەلآم ئەو حیزبە رەزامەندی پێشان نەداوەو جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە بڕیارێکی سەربەخۆی کۆمەڵی ئیسلامییە.

کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری داوە کاندیدی بۆ هەموو پۆستەکانی عێراق بێت، بە سەرۆکی کۆماریشەوە. 



PM:08:24:17/09/2018