"سپی" ناوی حەوت کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشكرادەکات

ده‌رگای‌ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق کراوەتەوەو شەش کاندیدی کوردیش خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند،  هەریەک لە(سه‌ردار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری‌ پێشووی‌ گۆڕان، له‌تیف ره‌شید راوێژگاری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌ پشكی‌ یه‌كێتی‌ کە دەکاتە ئاوەڵ زاوای تاڵەبانی،د. محەمەد سابیر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئاوەڵزاوای تاڵەبانی، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌، فازڵ‌ میرانی‌ سکرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ لەگەڵ سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری‌ كۆمه‌ڵ‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق).

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 25ی ئەیلول، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرێت، بۆ ئەو مەبەسەتەش ئەمڕۆ سێشەممە  ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ده‌رگای‌ حۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق کردەوە، كه‌لە پشكی‌ كورده‌.


AM:10:01:18/09/2018