وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران دەکەینەوە دەستپێکی ساڵی خوێندنی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢/٩/٢٠١٨ی زایینی دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ھیوای ئەوەی خواستووە خوێندکاران ئەم ساڵی خوێندن بە خۆشی و سەرکەوتوویی تەواو بکەن.
ساڵانە وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی ١ی ئەیلولی وەکو دەستبەکاربوونی مامۆستایان و ٢٢ی ئەیلولی وەکو دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن دیاری کردووە.