قەرزی بچووک دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری قەرزی بچووك ئاشکرایکرد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڵێنی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووکی بە هاوڵاتیان داوە و بەڵام تا ئێستا وەک بڕیار دەرنەکراوە

ئارام عومەر بەڕێوەبەری قەرزی بچووك لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیر كردووە بۆ دەست پێكردنەوەی قەرزی بچووك.

ڕاشیگەیاندووە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو هاندانە كراوە كە پێویستە، بەڵام تا ئێستە هیچ بڕیارێك نەدراوە بۆ ئەوەی كەی دەست پێ‌ بكاتەوە، تەنیا گفتوگۆی لەسەر كرا.

مەرجەكانی پێدانی قەرزی بچووك لە ڕابردوو بۆ ئەو گەنجانی كە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 35 ساڵیدایە، هاووڵاتی و نیشتەجێی هەرێمی كوردستان بێت و نابێ كارمەند بێت لە دەزگە حكوومییەكان و كەرتی تایبەت، بێكار و خاوەن دارایی لاواز و سنووردار بێت.



AM:10:59:19/09/2018