شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەیەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ریزی یەکێتی و کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەڵێت" پیرۆزبایی و به‌خێر هاتنم ئه‌كردیت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كێتی بگه‌ڕایتایته‌وه ناو یه‌كێتی به‌ڵام ئێستا كه بو كورسیه‌كه‌ی یه‌كێتی هاتوویته‌ته‌وه".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینێکدا دوای کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح نووسیوویەتی " ناتوانم بڵێم به‌خێر بێیته‌وه چونكه تۆ هه‌رگیز خێرت نه بۆ یه‌كێتی و نه بۆ هیچ كه‌سێكتر جگه له خودی خۆت نه‌بووه و نیه…. ناشتوانم پیرۆزبایی له كه‌سێك بكه‌م كه چه‌ندین حزب و لایه‌نی كردبێته قوربانی كورسیه‌ك".
نابراو کە هاوسەرەکەشی کاندیدبوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دەڵێت" له راستیدا.. شایانی ئه‌وه نه‌بوویت و نیت كه بۆ چه‌نده‌مین جار شه‌ره‌فی یه‌كێتی بوونت پێ ببەخشرێت… چونكه یه‌كێتی بوون مبدا و قه‌ناعه‌ت و حورمه‌ت و كه‌رامه‌ت و پیاوه‌تی و ئازایه‌تی و سوور بوونه له سه‌ر رێبازی مام و خوێنی شه‌هیدان… به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر خۆت به ته‌نها تاوانبار نیت به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه وه‌ك خۆت یاری به موقه‌ده‌ساتی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و هه‌ر رۆژه‌و له بازارێكدا هه‌رزان فرۆشی ده‌كه‌ن".
لە کۆتایی پۆستەکەیدا بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی دەڵێت" له كۆتاییدا هیوادارم كه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له سه‌رخستنی لیستی مام و شه‌هیدان سارد نه‌بنه‌وه و به گوروتینێكی زیاتره‌وه به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن و به ده‌نگه‌كانیان وه‌ڵامی ناحه‌زانی یه‌كێتی بده‌نه‌وه و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو غه‌درو دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیانه‌ی ئه‌م كاته هه‌سیاره‌ی بانگه‌شه له كۆنگره‌دا له تاك به‌تاكی هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه له باتی خۆ سازدان بۆ سه‌رخستنی لیستی شه‌هیدان سه‌رقاڵی پرۆژه‌ی ( به‌سه‌رۆك كردن) ی سه‌رۆكی حزبێكی تر بوون".