رێكخراوى هیومان رایتس ۆچ لە راپۆرتکدا رایگەیاند، تورکیا له ناو سنورى هه‌ێمى كوردستان تاوانى جه‌نگى ئه‌نجامداوه.
لە بەیاننامەیەکدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ئه‌یلول رێكخراوى هیومان رایتس ۆچ لە زارى چەند له شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه ئاشكرایكردووه، ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ى توركیا له ئایارى ساڵى 2017 بۆ حوزه‌یرانى ساڵى 2018 ئه‌نجامدراون، تیایدا شه‌ش كه‌سی كوشتووه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئامانجێكى سه‌ربازیى له نزیك شوێنى بۆردومانه‌كه هه‌بوبێت، كه ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه تیایدا سنورى یاساكانى جه‌نگى به‌زاندبێت.
لە راپۆتەکەدا لما فه‌قیه، جێگری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ داواى له توركیا كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ زیادكردنى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى له باكورى عێراق ده‌بێت هه‌موو رێوشوێنێكى پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ رێگرى له‌وه‌ى زیان به هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى بگه‌یه‌نێت و سزاى ئه‌و به‌رپرسانه‌شی بدات كه لادانیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌نجامداوه و قه‌ره‌بووى خێزانى زیان لێكه‌وتوانیش بكاته‌وه".
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هیومان رایتس ۆچ به پێویستى ده‌زانێت، هەردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى سه‌رجه‌م رێوشوێنه پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له پرۆسه سه‌ربازییه نا شه‌رعیه‌كاندا
هەروەها راپۆرته‌كه لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە ئاماژەی بەوە کردووە، توركیا هێزه سه‌ربازییه‌كانی به قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر هێناوه‌ته خاكی هه‌رێم و چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیی پێشكه‌وتویان جێگیرکردووە، به‌تایبه‌ت لە ناوچه گوندنشینه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌وه‌ش به بیانوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان كه له‌نزیك سێگۆشه‌ی سنوریی نێوان توركیا و عیراق و سوریادا له‌دژی ئه‌نقه‌ره ده‌جه‌نگێت.