"سپی" وێنەی کوژراو بریندارانی شەڕەکەی پشدەر بڵاودەکاتەوە

لە شەوی رابردووەوە گرژی و ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان دانیشتوانی دوو گوندی ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ پۆلیسێک کوژرا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند له‌سه‌ر کێشەی زەوی و زار و موڵکایەتی گرژى وئاڵۆزى کەوتووەتە نێوان دانیشتوانی هەردوو گوندی  مەمکان و جەلکانە لە سنوری ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ سەری هەڵداوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی ئاشکراکرد بەهۆی شەڕەکەوە و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە پۆلیسێک کوژراوە.

زۆر بەداخەوە بۆ كاك ئومید ڕسوڵ كارمەندی  پۆلیس لەشاروانی ڕانیە دوای نیوە ڕۆی ئەمڕۆ لەشەڕەكەی نێوان گوندەكانی پشدەرە ڕەقەی سەربەناحیەی سەنگەسەر لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە شەهید بوو

هاوکات شایەتحاڵێکیش لەو ناوچەیە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لە شەڕەکەی ئەمڕۆدا پۆلیسێک شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە و شوانێکی گوندی جەلکانەش ڕفێندراوە".

بەگوێرەی زانیاریەکان پۆلیسەکە ناوی ئومید ڕسوڵ كارمەندی  پۆلیسە لەشاروانی ڕانیە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشەڕەكەی نێوان گوندەكانی پشدەرە ڕەقەی سەربەناحیەی سەنگەسەر لەكاتی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە شەهید بوو.

شەڕەکە لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و هەر لە شەودا بەهۆیەوە کەسێک لە گوندی مەمکان کوژراوە.

شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو،پێشتر ئه‌و دووگونده‌ هه‌مان كێشه‌یان هه‌بوه‌ دواتر چارەسەر کراوە، به‌لام لە ئێستادا هەمان کێشە سەری هەڵداوەتەوە.

ئەمیر حەسەن



PM:03:49:20/09/2018