دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ دواخرا

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕۆژی دەستپێکی دەوامی خوێندنی ئەمساڵی بۆ دووی تشرینی یەکەم دواخست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا نێردراوە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، لەسەر داواى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسى لە هەرێمى کوردستان دەستپێکی دەوامی خوێندن لە ٢٢ی ئەیلولەوە بۆ ٢ی تشرینی یەکەم دواخراوە.

ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری دواخستنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانى قوتابخانەکان لە چەند ڕۆژ پێش وادەى دەستپێکى هەڵبژاردنەکان بۆ مەشق و ڕاهێنانى فەرمانبەرانى سەر سندوقەکانى دەنگدان و هەردوو ڕۆژى دەنگدان لە ٢٩ و ٣٠ی ئەیلول.

پێشتر وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی ٢٢ی ئەیلولی بە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاریکرد.



PM:03:59:20/09/2018