ئهندامێکی ئهنجوومهنی باڵای كۆمسیاران هۆشداری دەدات لە نەمانی پارە لە بانکدا بۆ ڕاییکردنی کارەکانی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول.
جوتیار عادل، ئهندامی ئهنجوومهنی باڵای كۆمسیاران کە نوێنەری پارتیە لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ڕووداودا ڕایگەیاند "کۆمسیۆن پارەی لەبەردەست نەماوەو کارەکانی رادەوەستێت ئەگەر پارەمان بۆ دابین نەکرێت".
ئەو ئهندامەی ئهنجوومهنی باڵای كۆمسیاران وتیشی پێویستمان بە ٣٠ ملیار دیناری ترە، بەڵام لە بانکەکان سیولە نییە".
ڕۆژی 30ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت و پێشریش حکومەت ڕایگەیاند کە پارەی پێویست بۆ ڕاییکرنی کارەکانی کۆمیسیۆن تەرخانکراوە.