کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدی بۆ سەرۆک کۆمار دیاریکرد

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیریکرد و سه‌لیم شوشكه‌یی تاکە کاندیدیانە.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بڕیاریدا به‌كاندیدكردنی سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی عێراق، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.

تا ئێستا سێ كورد كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمارن، كه‌ بریتین له‌ (به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی، سه‌ردار عه‌بدوڵا وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ، سه‌لیم شوشكه‌یی وه‌ك كاندیدی كۆمه‌ڵ).

هاوکات د.له‌تیف ڕه‌شید، کە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەنگی پێویستی نەهێنا پاشگەز نەبۆتەوە لە خۆ کاندیدکردن و دەڵێت "لەناو یەکێتیدا پشتیوانم هەیە".



PM:12:17:21/09/2018