ڕەگەزنامە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی‌ سلێمانی ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە رەگەزنامەی‌ عیراقیان .
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی‌ سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، "ئاگاداری‌ ئەو هاوڵاتیانە دەكەین كە مافی‌ دەنگدانیان هەیە و رەگەزنامەی‌ عیراقیان نیە، یان دەر نەهێناوە یان وونی‌ كردوە یا فەرمانگەكەی‌ نەبووە بە كارتی‌ نیشتیمانی‌ ئەتوانن سەردانمان بكەن بە زووترین كات بۆ دەرهێنانی‌ رەگەزنامەی‌ عیراقی".

ڕاشیانگەیاندووە رەگەزنامە بە بەڵگەی‌ دانگدان دادەنرێت و هاوڵاتیانی پێویستیان پێی دەبێت لە رۆژی دەنگداندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.



PM:02:51:21/09/2018