نرخى مریشكى زیندوو
له بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگان‌یش ئاشکرایدەکات
به‌هۆى ئه‌وه‌ى كێڵگه‌كان جوجكیان داغڵ
كردووه بۆیه ئێسته مریشك له بازاڕه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه.
سۆران غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى
چاودێرى بازرگانى سلێمانى بە وشەی وتووە پێش هاتنى وه‌رزى گه‌رما به‌هۆى ئه‌وه‌ى
كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان سه‌رجه‌میان جوجك داغڵ ده‌كه‌ن و هه‌مووشیان پێكه‌وه به‌رهه‌مه‌كه
ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، بۆیه له كاتى گه‌رمادا مریشك نرخى داده‌به‌زێت به‌هۆى
زۆرى به‌رهه‌م.
ئاشکراشی کردووە
كاتێك به‌رهه‌مه‌كه‌یان به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌ڕوات و جارێكى تر جوجك داغڵ ده‌كه‌نه‌وه،
ئه‌وه وا ده‌كات به‌رهه‌مى مریشكى زیندوو كه‌مبێته‌وه و نرخه‌كه‌شى به‌رزبێته‌وه،
بۆیه ئێسته نرخى مریشك كه‌مێك جوڵه‌ى كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌وه‌ى
زۆر به‌رزتر بێته‌وه.
ڕوونیشی کردووەتەوە
كاتێك نرخى مریشك له ناوخۆ زۆر به‌رزنه‌بێت، مریشك ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كانى عێراق ده‌كرێت
و ئێسته‌یش ده‌ڕوات، هه‌ركات زۆر به‌رزبووه‌وه هه‌نارده‌ى عێراق ده‌وه‌ستینین، به‌ڵام
ڕێگه ناده‌ین یه‌ك كیلۆ مریشك له ناوخۆ بۆ سه‌ر و 3 هه‌زار و 500 دینار به‌رزبێته‌وه.