دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لەسەر ڤیدیۆی سەرۆک باندێک لە نانەواچیەک دەدات روونکردنەوەیەک بلآودەکاتەوە

 
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو تۆمەتبارەی لە نانەوا چییەک دەدات دەستگیرکراوەو لە زیندانەو سزای خۆی وەردەگرێت.
 
رونکردنەوەیەك لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە:-

لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هۆکارەکانی راگەیاندن گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە کە کەسێك بەلێدان و سوکایەتی دەستدرێژی دەکاتە سەر هاووڵاتییەك.. ئاگاداری هەموولایەك دەکەینەوە کە تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لە ڕۆژی ۲۰۱۸/۹/۱۳ ـەوە دەستگیرکراوە و ئێستا دەستبەسەرە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و لە چەند دۆسیەیەکی تری تاوانکاریدا داواکراوە، وە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر..

#دادگای_سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی کە بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە پێشێلکردنی یاسا و یاساشکێنی ناکەین و ئیجرائاتی قانونی تەواو دژی هەر کەس و لایەنێك دەگرینەبەر کە ئاژاوەگێڕی بکات و یاسا پێشێل بکات، وە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ پاراستنی ماف و کەرامەتی یاسایی هەموو مرۆڤێك بێ جیاوازی، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ.


سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی


PM:10:42:21/09/2018