وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشە دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت کە وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهواز دەدەنەوە و دەڵێت ئەو تیرۆریستانە لەلایەن رژێمێکی دەرەکییەوە مەشقیان پێکراوە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر نمایشێکی سەربازی لە ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "ئەو تیرۆریستانەی بەکارهێنراون، لەلایەن رژێمێکی دەرەکییەوە مەشقیان پێکراوە و چەکدار کراون و هێرشیان کردووەتە سەر ئەهواز."

لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە، کە "ئێران پشتیوانانی تیرۆریزم لە ناوچەکە و سەرانی ئەمەریکا بەرپرسیار دەزانن لەو هێرشە و ئێران بۆ بەرگری لە ئێرانییەکان بە توندی و خێرایی وەڵام دەداتەوە."



PM:01:22:22/09/2018