نهێنی خۆکاندیدکردنەوەی فوئاد مەعسوم ئاشكرا دەبێت

د.فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری ئێستای عێراق هەوڵی داوە خۆی کاندیدی بکاتەوەو ناویشی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید کردووە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە "سپی" راگەیاند،"د.فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری ئێستای عێراق هەوڵی داوە بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی کۆمرای عێراق خۆی هەڵبژێرێتەوە، بەڵام کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەم و و مەکتەبی سیاسی یەکێتی فشاریان لێکردووە کە پاشەکشە بکات".

ئەو سەرچاوەیە بە سپی راگەیاند، "رۆژی سێشەممە ١٨ی ئەیلول، فوئاد مەعسوم گەڕایەوە کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام بەر لە گەڕانەوەی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ناوی خۆی کاندیدی کردووە وەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار".

دوای ئەوەی کۆسرەت رەسوڵ و مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای لێدەکەن ناوەکەی بکشێنێتەوە، ناوبراو ناوەکەی دەکشێنێتەوەو، خۆشی لە ناو کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیدا کاندید ناکات.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو ٢٣ی ئەیلول، لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا بەرهەم ساڵح لە نێوان هەیەک لە لەتیف ڕەشید و محەمەد سابیر بە بەدەستهێنانی ٤٠ دەنگ، توانی ببێتە تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق. 




AM:10:10:23/09/2018