پارتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چیتر بەوە رازی نابێت سەرۆک و جێگرەکەی راسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت و لە جیهاندا نموونەوەی لەو شێوەیە نییە، دەبێت سەرۆکی حکومەت سەرپشک بێت لە دیاریکردنی جێگرەکەی.
دڵشاد شەهاب ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەناڵی کوردستان ٢٤ لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا شێوازی کابینەی نوێی ئاشکرا کرد‌و وتی " له كابینه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س بكه‌وینه گفتوگۆ ده‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی به‌هێز بێت. بۆنموونه یه‌كێك له یاسا چه‌وته‌كانی ئه‌م وڵاته ئه‌وه بوو، كه سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه راده‌سپێردرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌مه له هیچ كوێیه‌كی دنیا نییه. سه‌رۆك له هه‌ر حزبێك بێت خۆی ده‌سه‌ڵات بۆ جێگره‌كه‌ی دیار ده‌كات".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئاشكراشیكرد، بۆ قۆناغی داهاتوو مومكینه كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین، چه‌ند جێگرێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌بن و پرسی پسپۆڕی و ون نه‌بوونی به‌رپرسیارێتی له‌به‌رچاو بگیرێت. بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییه‌كان دابه‌ش بكرێن و قه‌باره‌ی حكومه‌ت بچووك بكرێته‌وه.
له باره‌ی چۆنێتی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، دڵشاد شه‌هاب، رایگه‌یاند " بڕوامان به شه‌راكه‌ت هه‌یه. بڕوامان به حوكمی تاك لایه‌نه نییه، به‌ڵام ئه‌م پێویست بوونه پارتی جارێكی دیكه رێگه نادات ئیستغلال بكرێت و ئه‌گه‌ر باشه‌یه‌ك هه‌بوو، هه‌موو هاوبه‌ش بن و كاتێك ته‌نگانه درووست بوو ته‌نیا پارتی به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرێت و شه‌ریكه‌كانمان له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م حكومه‌ته و راگه‌یاندنه‌كان به درێژایی ماوه‌ی حوكمڕانی ده‌ستیان نه‌پاراستووه. بۆیه لۆژیكی نییه، حزبێك له هه‌موو كایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدار بێت و له په‌رله‌مان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات و هه‌موو ئه‌مانه لای پارتی جێی هه‌ڵوه‌سته‌ن. پارتی كێشه‌ی پۆستی نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه پارتی حكومه‌تێكی به‌هێز و تۆكمه درووست بكات و ئه‌گه‌ر تووشی ته‌نگژه‌ش هات هه‌موو پێكه‌وه شان بده‌نه به‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه".