هونەرمەندێکی ناسراوی کورد زیندانی دەکرێت

دادگای تورکیا سزای زیاتر لە ساڵێک و ١١ مانگ زیندانی بەسەر فەرهاد تونچی هونەرمەنددا سەپاند.

ئەمڕۆ سێ‌شەممە دانیشتنی دادگایی فەرهاد تونچ لە دادگای سزای قورسی ئامەد بەڕێوەچوو، داواکاری گشتیی تورک تۆمەتی "بانگەشە بۆ ڕێکخستنی قەدەغە"ی خستە پاڵی.

فەرهاد تونچ لە بەرگری لە خۆیدا ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، کە پێداگرە لەسەر هەڵوێستەکانی.

لە ئەنجامدا دادوەری تورک سزای ساڵێک و ١١ مانگ و ١٢ ڕۆژ زیندانی بەسەر تونچدا سەپاند.

فەرهاد تونچ بۆ ئەوەی یادی شەهیدێکی کۆبانێی کردبووە، هەروەها بۆ ئەوەی داوای سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەی کردبوو و هەوڵی دابوو بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی ڕۆژئاوا دادگایی کرا و سزادرا.



PM:10:57:25/09/2018