بەوێنە...پەیامنێری ئێن ئار تی بریندار کرا

کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە،لە شوێنی رووداوەکەی نزیک ماجدی مۆڵ لە ھەولێر بە کلکە دەمانچە لە کامێرامانێکی ئێن ئار تی دەدرێت و ھاردی کامێراکەی لێدەسەنرێت.

پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لایەنگرانی پارتی  داوای ھاردی کامێراکەیان لە کامێرامانەکەی ئێن ئار تی کردووە، دوای ئەوەی لێیدەسەنن بە ١٠ کەسەوە لێیدەدەن.

پەیامنێری ئێن ئار تی ئەوەشی خستەروو، لە لێدانی کامێرامانەکەی ئێن ئار تیدا لایەنگرانی پارتی کلکە دەمانچەیان بەکارھێناوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوای تەقینەوەكەی ئەمشەوی نزیك ماجدی مۆڵ، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند هیچ ئاماژەیەك نییە بۆئەوەی رووداوەكە پەلاماری تیرۆریستی بووبێت.

ئەوەشیخستەڕوو كە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا هیچ مادەیەكی تەقینەوە لە شوێنی رووداوەكە نەدۆزراوەتەوە.

لای خۆشیەوە عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر جەختیكردەوە كە تەقینەوەكە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و پەیوەندی بە كاری تیرۆریستییەوە نییە.

لە رووداوەكەدا 3 كەس بریندار بوون و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان. هێزە ئەمنییەكانی هەولێرش رایانگەیاند كە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.



PM:11:42:25/09/2018