"مەراسیمی نوێكردنەوەی پەیمان" لەسەر مەزاری نەوشیروان بەڕێوەچوو

کۆتا ڕۆژی بانگەشەی گۆڕان لەژێر ناوی "مەراسیمی نوێكردنەوەی پەیمان" لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دەستیپێكرد و ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی گۆڕان لە گردی زەرگەتە کۆبوونەوە.

لە كۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا، لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان مەراسیمێكی جەماوەری بەڕێوە چوو کە تا ئێستا بەردەوامی هەیە و تێیدا هەزاران لایەنگری گۆڕان بەشدارن.

هەر لەو مەراسیمەدا دواین كتێبی نەوشیروان مستەفا و چەندین كتێبی تر بەسەر ئامادەبواندا دابەش دەكرێت، ئەوەش وە هێمایەك بۆ خەباتی مەدەنی گۆڕان.



PM:06:19:27/09/2018