ئێران دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ هەرێم دادەخات

لە بەیانی رۆژی یەکشەممەوە ٣٠ئەیلول و بەهۆی پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم دەروازە سنوریەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دادەخرێن.

رەزا میرزایی، بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی دەروازە سنوریەکانی ئێران لەگەڵ هەرێم رایگەیاند، "لە کاتژمێر ١٢ ئەمشەوە و بۆ ماوی ٢٤ کاتژمێر دەروازەی باشماخ دادەخرێت".

وتیشی، "تەنها رێگە بە ئالۆگوڕی خۆراک و سوتەمەنی دەدرێت لەو دەروازەیەوە هاتوچۆ بکات ئەوەش بە هەماهەنگی و لە نێوان بەرپرسانی دەروازە سنوریەکاندا دەبێت".

هاوکات دەروازەی سنووری پەروێزخان-یش بە هەمان شێوە و بۆ ٢٤ کاتژمێر لە بەیانی یەکشەممەوە ٣٠ ئەیلول بە ڕوی هاوڵاتیاندا دادەخرێت و، ڕۆژی دووشەممە دەروازەکان دەکرێنەوە وهاتوچۆکردن تیایدا ئاسایی دەبێتەوە.

دوێنێ هەینی كاتژمێر ٨ی به‌یانی پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد و کاتژمێر ٦ی‌ ئێواره‌ پرۆسه‌كه‌ كۆتاییهات، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٣٠ئەیلول کاتژمێر ٨ی سەر لەبەیانی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. 




PM:04:41:29/09/2018