هێڤی هەیاف وازهێنانی خۆی لە بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و هەڵسوراوێکی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەکەی راگەیاند، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەم هەڵسوڕاوەی گۆڕان رۆژێک پێش هەڵبژاردن ئەم هەڵوێستەی وەرگرتووەو چاودێران پێیانوایە راگەیاندنی لەم کاتەدا دەچێتە خانەی سەنگەر گواستنەوەو ئیمتیازات وەرگرتنەوە.

هێڤی هەیاف، هەڵسوڕاوی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی گۆڕان لە روونیکردنەوەیەکدا کە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، "لەو دەقەیەوە هیچ پەیوەندیەکم بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە".

چەند رۆژێکیش لەمەوبەر سەرکەوتی کوبە هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان گەڕایەوە ریزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکێتیش وەک دەستکەوتێکی حیزبی لە تەلەفزیۆنەکانەوە پێشانی دا.



دەقی روونکردنەوەکە:

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و هەڵسوڕاوانی بەڕێز...
من هێڤی هیاف بکر هەڵسوڕاوی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا
لەو دەقەیەوە هیچ پەیوەندیەکم بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە...
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو زۆر سەرسەختانە باوەرم بەو ڕێبازە هەبووە و کارم کردووە بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان..
بەڵام دوای مردنی ڕەوانشاد نەوشێروان مصطفى لە ڕێڕەوێ ڕێبازەکە لایان داو چی دژایەتی نەما نەیکەن بەرامبەر من ، لەبەر باڵباڵانی لەو دەقەیەوە من ئامادە نیم ببم بە سوتەمەنی لە نێوان باڵەکان پێشتریش ڕێکخەری گشتی و زۆرێک لە هەڵسوڕاوانم ئاگادار کردۆتەوە لەو بارودۆخە و پێم ڕاگەیاندون هەڵوێستی جدیم دەبێت...
وە لە داهاتودا ڕونکردنەوەی زیاترم دەبێت..
لەگەڵ ڕێزدا...
هێڤی هیاف بکر
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر


PM:05:40:29/09/2018