هێمن هەورامی لە پیرمام دەنگیدا

سەرۆکی لیستی پارتی ئەگەرچی خۆی خەڵکی هەورامانە بەڵام لە پیرمام دەنگیدا.
هێمن هەورامی سەرۆکی لیستی پارتی کاتژمێر 10:15 خولەک دەنگی خۆیدا لە شارۆچکەی پیرمام لە هەمان شوێن کە بارزانی و مەسرور بارزانی دەنگیان لێیدا.
ئەوەی جێگەی سەرنجە هێمن هەورامی خەڵکی هەورامانە بەڵام لە پیرمام دەنگیداوە، هەروەها شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ کە بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتییە و خەڵکی ئەو شارەیە لە سلێمانی دەنگیدا.
لە دوای دەنگدانی هێمن هەورامی ڕایگەیاند ئەوان پاڵپشتی تەواوی بڕیارەکانی کۆمسیۆن دەکەن بەو بڕیارانەشەوە کە ئەمشەو دەریکردووە و بە بڕیارێکی تەکنیکی ناوی برد.


AM:11:45:30/09/2018