پۆلیسی گەرمیان داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات

پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیانی سنورەکەی دەکات، لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان  بەمەبەستی دەربڕینی خۆشی پەنا نەبەنە بەر تەقەکردن.

لە راگەیەنسراوێکدا، کە ئێوارەی ئەمڕۆ  یەکشەممە 30ی ئەیلول بڵاویکردووەتەوە، تیایادا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە، کە لەکاتى تەواوبوونى پرۆسەى هەڵبژاردندا پەنا نەبەنە بەر تەقەکردن.

هەروەها داواش لە هاوڵاتیان دەکات شادی و خۆشیەکانیان بەڕێگایەکی شارستانی دەرببڕن، بۆ ئەوەی ئارامی لەهیچ لایەک تێک نەچێت.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕوو، مەفرەزەکانیان لەنێو شار بڵاوەیان پێکراوە هەرکەسێک بەچەکەوە یان لەکاتی تەقەکردندا بگیرێت، دەست بەسەرچەکەکەیدا دەگیرێت و خۆشی دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.




PM:08:11:30/09/2018