کۆبونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و بافل تاڵەبانی لە بەغدا شکستی هێنا

بڕیارە کاتژمێر ٨ی ئەمشەو پرسی دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق لە پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە، بەرلە دەستپێکردنی دانیشتنەکە نێچیرڤان بارزانی و بافل تاڵەبانی کۆبونەوە، بەڵام نەگەینشتنە هیچ رێککەوتنێک لە سەر دیاریکتدنی کاندیدیێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە.

کەمێک پیش ئێستا کۆبونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافل تاڵەبانی لە شاری بەغدا بە بێ هیچ رێککەوتنێک کۆتایی پێهات.

بەپێی زانیارییەکانی سپی ماوەی دوو رۆژە وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری بەغدان بۆ کۆککردنەوەی پاڵپشتی و دەنگی کۆتلە جیاوازەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا بۆ هەمان مەبەست، بەڵام دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ وەفدەکەی یەکێتی شکستیان هێنە لە رێککەوتن و بڕیاریان دا پرسی سەرۆککۆمار بخنە دەنگدانەوە و لە نێوان فراکسیۆنەکان یەکلایی بکرێتەوە.

 یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستی سەرۆککۆمار بە مافی خۆی دەزانێت و بەرهەم ساڵحی بە فەرمی بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووەو رایگەیاندووە پۆستى سەرۆک کۆمار پشکى یەکێتییە، بەڵام پارتیش داوای ئەو پۆستە دەکات و فوئاد حسێن-ی وەک کاندیدی فەرمی حزبەکەی دیاریکردووە.





PM:05:57:01/10/2018