سپی زانیاری ورد لەسەر کۆبونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و بافل تاڵەبانی بڵاودەکاتەوە

 نێچیرڤان بارزانی لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ بافل تاڵەبانی بۆ رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رایگەیاندووە، کە لە ئەگەری رێکنەکەوتنیان لەسەر ئەو پۆستە لەگەڵ یەکێتی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردسستان رادەگەیەنن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئۆکتۆبەر نێچیرڤان بارزانی و بافل تاڵەبانی لە شاری بەغدا لەسەر دیاریکردنی کاندیێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کۆبونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەیان بێ ئەنجام کۆتایی هات.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی بە "سپی" راگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی بە بافڵ تاڵەبانی وتووە، ئەگەر نەگەنە رێککەوتن لەگەڵیان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، ئەوا دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن".

بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر ٨:٠٠ دانیشتینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەڕێوە بچێت، یەکێتی بەرهەم ساڵح-ی بۆ ئەو پۆستە کاندیدی کردووە، پارتیش فواد حسێن-ی دیاری کردووە.

PM:06:18:01/10/2018