ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ئۆکتۆبەر، دەرگای خوێندنگاکان بەڕوی خوێندکاراندا کرایەوەو ز لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2018-2019 لە قوتابخانەکان لێدرا.

پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمى كوردستان پیرۆزبایی خۆی لە قوتابیان و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست ئەمساڵی خوێندن، ساڵی پڕ بەرەکەت و زانست بێت بۆ هەرێمی کوردستان.

دوای لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی شکۆداری تێکەڵاو لە هەولێر، پشتیوان سادق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار خوێندکار لە سەرجەم شارو شورۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەیە 

وتیشی، پێویستیان بە 
٤٠٠ قوتابخانەیە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، کە لە ئێستادا ٣٠٠یان دروست دەکرێت و ١٠٠ خوێندنگایان پێویستە کە دەبێت کاری بۆبکرێت.

پشتیوان سادق جەختی لەوەشكردەوە، کە ئەمساڵ پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت، بەڵام ئەگەر کێشەی قوتابخانە نەماو کاتی دەوامی خوێندن درێژکرایەوە بۆ کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ، ئەوا دەکرێت پشووی شەممە هەبێت.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمى كوردستان روونیکردەوە، زۆربەی پەرتووک و پێداویستییەکانی خوێندن گەیشتوونەتە خوێندنگەکان.


AM:07:20:02/10/2018