قەرزی بچووک دەدرێت بە هاوڵاتیان

 بەڕێوەبەری گشتی بەنكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند " قەرزی بچووك بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، و لە ئایندەیەکی نزیکدا رێنومای بۆ چۆنێتی دابەشکردنی قەرزەکە بڵاودەکەنەوە.

عابد ساڵح بەڕێوەبەری گشتی بەنكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان لە ڵێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" ئەگەری ئەوە هەیە قەرزی بچووك لەلایەن بەنكی ناوەندی عێراق بدرێـتە بەنكە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ چۆنیەتی پێدانی قەرزەكەش دواتر بڕیارو رێنمایی دەردەكرێت".

بەڕێوەبەری گشتی بەنكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان دەشڵێت: بەنكی ناوەندی بۆ پارێزگاكانی عێراق، بۆ قەرزی بچووك یەك ملیۆن تاوەكوو 100 ملیۆن دینار دەداتە ئەو كەسانەی پڕۆژەی بچووك ئەنجام دەدەن.

عابد ساڵح ئاشکرای دەکات ئێستا مامەڵەی بەنكی نێوان هەولێرو بەغدا زۆر بەرەو پێش چووە، ئومێدی زۆر هەیە ئەو قەرزانەی لە بەغدا دەدرێن كوردستانیش بگرێتەوە.



AM:10:35:03/10/2018