ئەو كچە كوردەی وتی دەبێتە یەكەم كچە ئەستێرەی كورد لە فلمە سێكسییەكاندا ڕوونكردنەوە دەدات

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە (ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٨، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەسەر كچە كوردێكی تەمەن ١٧-١٨ساڵ بڵاودەكرێتەوە كە بانگەشەی ئەوە دەكات لەماوەی مانگێكدا دەبێتە یەكەم كچە ئەستێرەی كورد لە فلمە سێكسییەكاندا كار بكات، ئەمڕۆ لە روونكردنەوەیەكی نوێی ڤیدیۆییدا دانینا بەوەدا كە "ھاوڕێی خراپ" ئەو كارەیەیان پێكردووە و بەبێ پرسیی ئەو؛ گرتە ڤیدیۆییەكەی دوێنێی بڵاوكراوەتەوە.

ئەو كچە كوردە لەپارچە ڤیدیۆیەكی پێشتر بڵاوكراوەدا؛ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام خۆی وەك ئەستێرەیەكی فلمە سێكسییەكان دەناسێنێت كە بەمزووانە دەستبەكاردەبێت و "عەقڵی داخراوی كورد" دەكاتەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە، ھەر زوو بەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبویەوەو دەیان پەیج و ئەكاونتی دیكەی بەناوەوە دروستكرا. ھەربۆیە ئەمڕۆ لەروونكردنەوەیەكی ڤیدیۆییدا، ئەو كچە كوردە داوای سڕینەوەی سەرجەم ئەو ڤیدیۆو وێنانەی پێشتری دەكات و دان بەوەدا دەنێت كە "ھاورێی خراپ" ئەو كارەیان پێكردووەو بەبێ پرسی خۆی وێنەو گرتە ڤیدۆكانی پێشتری بڵاوكراونەتەوە.

لەدرێژەی روونكردنەوە ڤیدیۆییەكەیدا، ئەو كچە كوردە ئاماژە بەوە دەدات كە "ماوەی دوو رۆژە وێنەو ڤیدیۆی من بڵاودەبێتەوە، راستە وێنەكان منم، بەڵام خۆم دامنەگرتووە و خەڵك ئەكاونت بەناوی منەوە دروستدەكات و قسەی خراپم پێدەڵێت كە وانییە. من كچێكی خراپ نیم و ١٧ ساڵم، ھاوڕێی خراپ بردمییە سەر ئەو ھەڵەیە، تكایە ئیتر بڵاویمەكەنەوە".

بەپێی پێگەی ئەلێكسا بۆ ریزبەندییكردنی ژمارەی سەردانكەرانی سایتە ئەلكترۆنییەكان، پێگەیەكی تایبەت بەنمایشكردنی فیلمی سێكسیی؛ ریزبەندی سیانزەمی لەلیستی پڕ بینەرترین پێگەی ئەلكترۆنیی لەسەر ئاستی عێراق گرتووە.

لەكولتوری خۆرھەڵاتیی كوردییدا، بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی رووت و سێكسیی بەشێوەیەكی نەرێنی سەیر دەكرێت و ھەندێجار وەك تۆڵەكردنەوەو بۆ ناوزڕاندنی كەسێك بەكاردەھێنرێت. لەم نێوەندەشدا كچان و ژنان پشكی شێری قوربانییەكانیان بەردەكەوێت.




PM:03:22:03/10/2018